لەیاری پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی چێلسی و كریستاڵ پالاس لەسەر یاریگای وێمبلی رووبەرووی یەكتر بونەوە، یاریەكە بەدوو گۆلی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی شین پۆشەكانی لەندەن تەواو بوو.
لەگێمی یەكەم ئاستی هەردوولا هاوسەنگ بوو، هەردوو تیپ چەندین هێرشیان بردە سەر گۆلی یەكتر، بەڵام ئەم گێمە بەیەكسان بوون بەبێ گۆل تەواو بوو، لەگێمی دووەم و لەخولەكی شەست و پێنج رۆبن لۆفنتۆس گۆلی پێشكەوتنی بۆ بلوز تۆماركرد، گوشارەكانی چێلسی درێژەی هەبوو، ئەمجارەیان لەخولەكی حەفتاو شەش ماسۆن مۆنت گۆلی دووەمی بۆ چێلسی تۆماركرد.
بەم جۆرە یاریەكە بەدوو گۆلی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی چێلسی تەواو بوو، بەم بردنەوەیە یانەی چێلسی لەیاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، رووبەرووی یانەی لیڤەرپول دەبێتەوە.
له جامی یهكێتی ئینگڵتهرا چێڵسی سهركهوتنی بهسهر كریستاڵ پاڵاس تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.