Erbil 38°C سێشەممە 01 تەمووز 05:58

له‌خولی فه‌ره‌نسادا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مارسیلیا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
لەگەری سی و دووی خولی فەرەنسا، یاری كلاسیكۆی نێوان هەردوو یانەی پاریس سان جیرمان و مارسیلیا بەرێوەچوو، یاریەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بەسەركەوتنی پاریس سان جێرمان تەواو بوو.
 لەگێمی یەكەم و دوای تێپەربوونی دوانزە خولەك نەیمار داسیلڤای بەرازیلی تۆپێكی بەرز گۆڵپارێز بەرزكردەوەو گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد، لەبەرامبەردا مارسلیا بەردەوامبوو لەهەوڵەكانی بۆ گۆرینی ئەنجامی یاریەكە، لەخولەكی سی و یەك دۆبی كالیتا كار بەسوود وەرگرتن لەهەڵەیەكی گۆڵپارێز گۆلی بەرامبەر بوونەوەی بۆ مارسیلیا تۆماركرد.
 لەكۆتا خولەكی ئەم گێمە پی ئێس جی لێدانی سزای بەدەستهێنا، كلیان مبابی ئەستێرەی فەرەنسی سەركەوتوو بوو لەجێبەجێكردنی لێدانەكەو گۆلی دووەمی بۆ پاریس تۆماركرد، گێمی یەكەم پاریس بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم هەردوو تیپ بەردەوامبوون لەهێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام هیلی بەرگری هەردوولا خۆراگربوون لەبەردەم هێرشەكان.
 بەم جۆرە یاریەكە تا كۆتایی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك بەسەركەوتنی یانەی پاریس سان جێرمان تەواو بوو.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.