یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رابه‌رایه‌تی كارلۆ ئه‌نچلۆتی ئیتالی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ نزیكه له‌بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا، هه‌روه‌ها یانه مه‌دریدیه‌كه له‌ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنز لیگ توانیوتی به‌هێزه‌وه بوونی خۆی بسه‌پێنێت و یه‌كێك بێت له‌و تیپانه‌ی گه‌یشتۆته قۆناغی پێش كۆتایی، بۆیه كارگێری یانه‌ی شاهانه ئه‌م ئاسته بۆ راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان كارلۆ ئه‌نچلۆتی ده‌گه‌رێنێنه‌وه كه توانیویه‌تی به‌شێوازێكی سه‌ركه‌وتوو درێژه به‌كاروانی ركابه‌ریه‌كان بدات.
له‌مباریه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌یانه‌ی رالس مه‌درید ئاماژه‌ی بۆكردوه فلۆرینتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید برواو متمانه‌ی به‌كاره‌كانی ئه‌نچلۆتی هه‌یه، بۆیه به‌یه‌كه‌وه پلانیان دارشتووه بۆ داهاتوو ئه‌نجامی باشتر بۆ یانه‌كه به‌ده‌ست بێنن، به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو پێرێز و ئه‌نچلۆتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژیان ئه‌نجامداوه، له‌م كۆبونه‌وه سه‌رجه‌م بژارده‌كانیان تاوتوێكرده‌وه به‌تایبه‌ت بۆ میركاتۆی هاوینه.
به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌ردوولا كاری له‌پێشینه‌یان گواستنه‌وه‌ی مپاپی فه‌ره‌نسیه بۆ ریزی یانه‌كه، چونكه ئه‌وان گواستنه‌وه‌ی هالاند به‌ئه‌سته‌م ده‌زانن، هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه هه‌ریه‌ك له‌ئیسكۆ و مارسیلۆ و گاریس بێل و دیاز كۆبۆن له‌به‌رامبه‌ر بری حه‌فتاو پێنج بۆ سه‌د ملیۆن یۆرۆ بفرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه ببێته خاوه‌ن سه‌رمایه‌ك له‌خه‌زێنه‌ی یانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.