Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 00:19

کۆمپانیاکانی چین دەیانەوێت کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بێنن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: کۆمپانیاکانی چین دەیانەوێت کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بێنن.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، نی رۆچی کونسۆلی چین لە هەولێر بە مەبەستی گەیاندنی ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە کەرتی کارەبای هەرێم سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا کورتەیەک لە رەوشی کەرتی کارەبا، بەتایبەتی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر خستەڕوو.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، کونسۆلی چین، ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.