Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:27

ئۆکراینا: 205 منداڵ لە هێرشەکانی رووسیادا کوژراون

کوردستان TV
100%


بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیاوە لە ئۆکراینا، 205 منداڵ کوژراون و 362ی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای رووسیاوە، زیاتر لە هەزار دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش 95یان بەتەواوی رووخاون.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها باس لەوە کراوە لە 24ی شوبات کە رووسیا دەستی بە هێرش کرد بۆسەر ئۆکراینا تا ئەمڕۆ، 205 منداڵ کوژراون و 362ی دیکەش برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.