وەزارەتى ناوخۆ لهبارهی نوێكردنهوهی ساڵانه و مۆڵهتی شۆفێری بڕیاری نوێی دهركرد.
بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى حكوومهتی هەرێمى کوردستان، لەومەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی نوێ بكاتەوە ، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت و ڕێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵانەكە ئەنجام بدات.
وەزارەتى ناوخۆ راشیگهیاندووه، لەحاڵەتى ئامادەنەبوونى ئەو کەسەى ساڵانەکەى بەناوەوەیە، پێویستە كەسێكی رێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ بكاتەوە.
سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریش راگهیاندراوه، پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێت و كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجام بدات و هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێ بكاتەوە.
لەبارەى نوێکردنەوەى ساڵانە و مۆڵەتى شۆفێرى بڕیاری نوێ دهركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.