پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە لە پارکێکی گشتیدا خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر بڵاویكردهوه، شەش تۆمەتباریان بەناوەکانی (ڕ. م. م.) و (ک. ج. ع.) و (ف. م. م.) و (ک. ک. ح.) و (هـ. ع. ڕ.) و (ف. ع. ع.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولیەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
پۆلیسی ههولێر ئاماژه بهوهشدهكات، کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکیش لە جۆری (شۆفرلێت ئۆپتڕا) و ماددە کحولییەکان دا گیراوه و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کراوه بەمەبەستی ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.