به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و دووشه‌م خۆڵبارین به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و تا سبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشبینی كردووه له ئه‌مشه‌و دووشه‌مه‌وه خۆڵبارین له زۆرێك له پارێزگاكان ده‌ست پێ بكاته‌وه و ڕاده‌ی بینین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ببێته‌وه و هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش به‌رز بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: خۆڵبارینه‌كه تا سبه‌ی سێشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و دوای ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه و تا ڕۆژی پێنجشه‌م به‌ته‌واوی كاریگه‌رییه‌كه‌ی نامێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له دوای ڕۆژی پێنجشه‌مه‌وه پله‌كانی گه‌رما 4 بۆ 5 دێنه خواره‌وه و ئاوا هه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه و كه‌ش و هه‌وا به‌ره‌و فێنكبوون ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.