به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ڕزگاركردنی نیشتمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی ڕزگاركردنی نیشتمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ دووشه‌م به تویتێك ڕایگه‌یاند "بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له ده‌رئه‌نجامی داخوازییه ڕهواكان و قوربانییه‌كان بوو له‌پێناو عێراقێكی باشتر".
ڕاشیگه‌یاند "بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕێز له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بگرن".
هه‌روه‌ها داواشی له لایه‌نه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانیان خێراتر بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تا له ڕێگه‌یه‌وه ئاواته‌كانی شه‌قامی عێراقی بهێننه‌دی.
جێی باسه مانگی ڕابردوو هاوپه‌یمانی ڕزگاركردنی نیشتمان بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی 220 په‌رله‌مانتار كۆ بكاته‌وه و ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕێك بخات، دوای ئه‌وه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در مۆڵه‌تی 40 ڕۆژی دا به لایه‌نه ناڕازییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.