وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین هه‌نگاوه‌كانی بڕیاری دابینكردنی ئامێر و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی به قیستی درێژخایه‌ن بۆ جوتیاران.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشەم کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری تایبەتمان ئەنجام دا بەئامادەبوونی تیمی پەیوەندیداری وەزارەتمان و کەسانی شارەزا و نوێنەری یەکێتی جوتیاران، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دواین هەنگاوەکانی بڕیاری دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە کشتوکاڵییەکان بەقیستی دڕێژ خایەن بۆ جوتیاران نرخی گونجاو و کوالێتی بەرز .
ڕاشیگه‌یاند: دوابەدوای تەواوبوونی پرۆسەی تۆمارکردنی ناو و زانیاری دەربارەی خواستی جوتیاران و ڕەچاوکردنی پێویستییەکانیان لەسەر ئاستی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، لەم کۆبوونەوەیەدا بە وردی گفتوگۆی پێویستمان ئەنجام دا بۆ خستنەرووی سەرنج و پێشنیارەکان و دیراسەکردنی بڕیارەکە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دارشتنی میکانیزم و ئامادەکردنی چوارچێوەی بانگهێشتکردنی کۆمپانیا و دامەزراوە پێشکەوتووەکانی جیهانی لەبواری دروستکردن و دابینکردنی ئامێر و کەلوپەله کشتوکاڵییەکان.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامادەبووانیان ڕاسپارد کە هەماهەنگی بەردەوام بکەن لەسەر کارکردن و جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە ئامانجی بەجێگەیاندنی داخوازییەکانی جوتیاران و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و ئاودێری بە دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی پێشکەوتووی سەردەمی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.