سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوان هه‌ردوولایان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته شاری له‌نده‌ن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دوورودرێژ به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه".
ڕاشیگه‌یاند "له به‌ریتانیا تاوتوێی بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشتیوانی له په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان و هێنانه‌دی ئاشتی و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌موو عێراق ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئه‌م هه‌فته‌یه له له‌نده‌ن ده‌بم و گفتوگۆ له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوولامان ده‌كه‌ین".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ شاری له‌نده‌ن، بڕیاره له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.