ناوچەی پیشەسازیی ئازۆڤستال، بەشێكی بچووكی ماریوپۆڵە كە لەدەست سەربازانی ئۆكراینی دا ماوە و بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا-ش دەڵێت: هێشتا شاری ماریوپۆڵی ئۆكرانیا شەڕی تێداماوە .
بەرپرسەكە ئەمریكییەكە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات بە ڕۆژنامەنووسانی گوت : هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە كە هێشتا ماریوپۆڵ شەڕی لەسەر دەكرێت،هێشتا لەژێر هەڕەشەی هێرشە ئاسمانییەكان و هێرشە موشەكییەكان و بۆردومانەكان و تۆپهاوێژەكاندایە.
بەرپرسەكەی ئەمەریكا گوتیشی : لە ئێستادا نزیكەی 76 یەكەی سەربازیی تەكتیكی ڕووسی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیادا بوونییان هەیە، ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ چەند ڕۆژی ڕابردوودا 11 یەكەی سەربازیی زیادیكردووە.
ژێدەر/ ڕۆیتەرز+ دەنگی ئەمریكا
بەرپرسێكی ئەمریكا: هێشتا شاری ماریۆپۆڵی ئۆكراینا بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ نەكراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.