Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 00:52

هێزە ئەمنییەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەخرێنەوە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە 19-4-2022رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ دەخرێنەوە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
سەرچاوەكە بەمیدیای عێراقی راگەیاندووە كە ئامادەباشی تەواوی هێزە ئەمنییەكان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەبێت و ئامانج لێی پووچەڵكردنەوەی سەرجەم پلانە تیرۆریستییەكانە.
سەرچاوەكە گوتیشی: راسپاردەكان لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمنی وڵات بە هێزە ئەمنییەكانەوە گەیشتووە.
لەناوچەكانی بەغدای پایتەخت و هەندێك پارێزگای دیكە لەمانگی رەمەزان و بەر لە جەژنی رەمەزان رەوشی ئەمنی بۆ رێگەگرتن لە هەر هێرشێكی تیرۆریستی لەوناوچانە توندوتۆڵ تر دەكرێت.

هاوكات ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رەتیكردەوە كە هێزە ئەمنییەكان خرابنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوەو گوتی: تەنها ئەوەی هەیە هێزە ئەمنییەكان بە واجیباتی خۆیان هەڵدەستن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.