Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 19:04

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا لەگەڵ کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی لە بواری وزە و بازرگانی کرد و  جەختیان لە گرنگیی چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە و سوودوەرگرتن لە توانا و شارەزایی کۆمپانیا بەریتانییەکان لە بواری کەرتی بانکی و وزە بەتایبەتی وزەی پاک و خاوێن و سنووردانان بۆ پیسبوونی هەوا کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.