دادگای هۆنگ كۆنگ ئه‌مڕۆ سێشه‌م سزای زیندانیكردنی 14 ساڵی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی دژی حكوومه‌ت له ساڵی 2019 گوێی به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی گه‌ستبوو.
ماڵپه‌ڕی (RTHK) بڵاوی كرده‌وه: ئه‌و كه‌سه‌ی سزای 14 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچووه، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 له خۆپیشاندانه‌كانی دژی حكوومه‌ت له نزیك ناوه‌ندێكی بازرگانی له شاری هۆنگ كۆنگ گوێی به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی گه‌ستبوو.
تۆمه‌تباره‌كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه ته‌مه‌نی 52 ساڵه، ژنه‌كه‌ی له‌نێو دادگا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه مێرده‌كه‌ی لایه‌نگری هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كی سیاسی نییه و كه‌سێكی زۆر توندڕه‌و و ده‌مارگیریش نییه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی دادوه‌ر سزای زیندانیكردنه‌كه‌ی له 14 ساڵ كه‌م بكاته‌وه.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای ده‌ستگیركردنی داواكاران خۆپیشاندانیان دژی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هۆنگ كۆنگ ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه گرژی و پشێوی له‌نێو خۆپیشانده‌ران ڕووی دا.
خۆپیشانده‌ران دژی بڕیاری حكوومه‌ت بوون به پێدانی داواكار و تاوانباران بۆ هه‌ردوو حكوومه‌تی چین و تایوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.