دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان دیپلۆماتكاری ڕووسیا له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ركران، ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك حكوومه‌تی ڕووسیا ده‌ركردنی 36 دیپلۆماتكاری ئه‌وروپای له‌نێو خاكی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی حكوومه‌تی ڕووسیا بڵاوی كردۆته‌وه دیپلۆماتكاره ده‌ركراوه‌كانی ئه‌وروپا سه‌رجه‌میان به‌لجیكی و هۆڵه‌ندین كه بریتین له 21 دیپلۆماتكاری به‌لجیكی و 15ی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ 14 فه‌رمانبه‌ر له باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له شاری مۆسكۆ.
ڕووسیا هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م دیپلۆماتكارانه‌ی بۆ هه‌ڵوێستی نه‌یارانه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا و گه‌ڕانده‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی به‌رامبه‌ر ئۆكراینا.
مۆسكۆ هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی ته‌نیا 2 هه‌فته‌ی به‌و 36 دیپلۆماتكاره‌ی به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا دا خاكی ڕووسیا جێبێڵن.
جێی باسه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هه‌روه‌ها ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه به‌هه‌مانشێوه بڕیاری ده‌ركردنی 18 دیپلۆماتكاری تری یه‌كێتی ئه‌وروپای له شاری مۆسكۆ ڕاگه‌یاندبوو و جه‌ختی كردبووه كه ئه‌م دیپلۆماتكارانه له‌وڵاته‌كه‌یان په‌سه‌ند نین بۆیه ده‌بێت خاكی وڵاته‌كه‌یان جێبێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.