Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 19:04

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌مساڵ دوو كۆنفرانسی زانستی ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ سه‌رپه‌رشتی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا كۆبووه‌وه، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاردرا دوو كۆنفرانسی زانستی بۆ پڕۆگرامه‌كانی كۆلیژی یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستان لە کۆتایى مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ ئه‌نجام بدرێت.

لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەپاڵ باسکردنى ڕەوشى خوێندن و ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆکانى کوردستان و چالاکییە زانستییەکان، ئاماژەى بە گرفتە دارایى و کارگێڕى و زانستییەکانى زانکۆکان کرد، بۆ ئەمەش بریاردرا چەند کۆنفرانسێکى زانستى جیا ئەنجام بدرێت و سیاسەت و ستراتیژى وەزارەت و نەخشە ڕێگەى کارکردنى زانکۆکان بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەکان بخرێتەڕوو.

لەو چوارچێوەیەشدا سەبارەت بە پەرەپێدانى بۆڵۆنیا پرۆسێس و داڕشتنەوەى چوارچێوەیەکى نیشتمانى بۆ جێبەجێکردنى، هەروەها بۆ مەبەستى پێداچوونەوە و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێژەکانى یاسا لە زانکۆکانى کوردستان، دواى گفتوگۆیەکى ورد و هەڵسەنگاندنى زانستى ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیاری دا لە کۆتایى مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ دوو کۆنفرانسی فراوانى زانستى بۆ هەردوو بابەتەکە ئەنجام بدرێت.

لەبارەى پرسى خوێندنى تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان، د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند: ژمارەیەک پڕۆپۆزەڵ ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراون بۆ کردنەوەى خوێندنى پیشەیى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، بۆ ڕاییکردنى کارەکانیش لیژنەیەکى تایبەت پێکهێندراوە بۆ هەڵسەنگاندنى پرۆژەکان.

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: جێبەجێکردنى سیستمى ئەلیکترۆنى لە دامەزراوەکان یارمەتیدەرمان بووە بۆ ئەوەى بتوانین خێراتر و کاراتر خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بەهاووڵاتییان بکەین و ڕۆتین و بیرۆکراسیەتى کارگێڕى کەم بکەینەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.