بە مەبەستی پاراستنی دارستانەكان لە سوتان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی ھەڵەبجە ھەڵمەتی ئاگربڕ و نوێكردنەوەی ھێڵی گرادۆنیان دەست پێ كردووە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئاگركەوتنەوە لەنێو دارستانەكاندا.
محهمهد مهحموود بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی ھەڵەبجە ڕایگەیاند "ھەڵمەتی ئاگربڕ و نوێكردنەوەی ھێڵی گرادۆنی لە ھۆبە و پڕۆژە دارستانییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان لە ڕێكەوتی29/3/2022 تاكو ئێستا بە دوو قۆناغ بەڕێوە دەچێت".
ڕاشیگهیاند "یهكێك له ڕێگاكان بەكارھێنانی قڕكەری گژوگیایە كە دەبێتە ھۆی وشكردنی ئەو گیایەی لەناو ھێڵەكانی ئاگربڕی نێو دارستانەكاندا ھەیە و ڕێگرە لە پەڕینەوەی ئەو ئاگرە كە ھەندێ كات بەھەر ھۆكارێك بێت ڕوو دەدات."
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەش كرد كە ھەڵمەتەكە پڕۆژەی دارستانی گوڵان و پڕۆژەی دارستانی بناری شنروێ لە گوندی عەبابەیلێ و جەلیلە وعەنەب و پڕۆژەی دارستانی بیارە و پڕۆژەی دارستانی خورماڵیشی گرتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.