Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:19

جوتیار عادل: گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شه‌نگال ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامی پیرۆزبایی بە بۆنەى ھاتنەوەی سەری ساڵی ئێزدییان ڕایگه‌یاند كه‌ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ شنگال و دەورووبەری و دەرچوونی تەواوی ئەو ھێزە چەکدارە نایاساییانەی کە لەو ناوچەیەن، رێخۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی ناوچەکە و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و گەرانەوەی ژیان بۆ ناوچەکە.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بە بۆنەى ھاتنەوەی سەرى ساڵى نوێى ئیزیدی کە یەکێکە لە جەژنە دیارەکان و دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە ٢٠ى نیسان، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی ئیزیدییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

ڕاشیگه‌یاند: لە ماوەى ڕابردوودا و لە ئەنجامى هێرشى تیرۆریستانی داعش، گەلى کوردستان بە گشتى و ئێزیدییەکان بەتایبەتى تووشى کارەساتى زۆر گەورە بوون کە بەهۆیەوە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون و سەدان کەسیش دەستبەسەر کران و ڕفێنران.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت بە پێی ئەو توانایەی کە لەبەردەستی دایە پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان جێبەجێ بکات، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کە بەھۆی شەڕی تیرۆرستانی داعشەوە تووشی وێرانکاری ھاتوون بۆ ئەوەی دانیشتوانەکانیان بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ شنگال و دەورووبەری و دەرچوونی تەواوی ئەو ھێزە چەکدارە نایاساییانەی کە لەو ناوچەیەن، رێخۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی ناوچەکە و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و گەرانەوەی ژیان بۆ ناوچەکە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەو پێناوەدا لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی کاری جدی دەکەن و ھەماھەنگی باشیش لەو بوارەدا ھەیە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.