ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لەچوارچێوەی سەردانەکهی بۆ شانشینی یەکگرتوو، مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە شاری لەندەن لەگەڵ لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەكهدا بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا.
ههروهها پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.