Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:19

چوارشەممەى سور ساڵى نوێى ئێزدییەکان

کوردستان TV
100%


دوایین چوارشه‌ممه‌ی مانگی خاكه‌لێوه‌ى هه‌موو ساڵێک، یەکەم رۆژى جەژنى چارشەمبا سۆرە و سەرى ساڵى ئێزدیانە.
چارشەمبا سۆر، یەکێکە لە کۆنترین جەژنەکانى ئێزديان و به‌پێى ودمى (بيروڕاى) ئه‌وان بۆ سەردەمى دروستبوونى زەوى دەگەڕێتەوە. لە دەستپێکى مانگى نیساندا هەموو ماڵێکى ئێزدى ئەو جەژنە دەگێڕێ، لە سەرەتا 50 تا 100 هێلکە دەکوڵێنن و دواتر بە رەنگی جیاواز رەنگى دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ سەرەتاى دروستبوونى زەوى و بە هەموو رەنگەکانیەوە، هێلکەکان بە رەنگەکانى سروشتی بەهار رەنگ دەکرێن، خێزانە ئێزدییەکان لەم جەژنەدا دواى تەواوبوونى رێوەڕەسمەکان هێلکەکان دەگوازنەوە بۆ سەر گۆڕى مردووەکانیان یان وەک چاکەیەک دەيدەن بە هەژاران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.