Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:20

پەکەکە دوو بارەگای ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە كوردستانی سووریا سوتاند

کوردستان TV
100%


بەرپرسێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئاشکرای کرد، لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە دوو بارەگای ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای کوردستان سووتێندران .

نەواف حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:  لەلایەن گرووپێکەوە دوو بارەگای ئەنەکەسە لە شاری دربە سپیی ڕۆژئاوای کوردستان سووتێندراون و جگە لە زیانە مادییەکان ھیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، ئەمە بۆ چەندەمین جارە بارەگای ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی لە دربە سپی دەبێتە ئامانجی گرووپەکانی سەر بە پەکەکە، چونکە ھەر جارە و لەژێر ناوێک و بە بیانوویەک بارەگاکانی ئەنەکەسە دەسووتێندرێن و ھەر گرووپێکیش بکەری ڕووداوەکە بێت سەر بە پەکەکەیە.

بەرپرسەکەی ڕۆژئاوا  راشیگه‌یاندووه‌: چەندین جار لەدوای سووتاندنی بارەگای ئێمە سکاڵای یاسایی تۆمار کراوە، بەڵام چونکە دەستی پەکەکەی تێدایە سکاڵاکان ھیچ ئەنجامێکی نەبووە، ئەوەیش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پەکەکە بارەگای ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد دەسووتێنێت.

نەواف حەسەن ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه‌: ھەرکاتێک قەیرانێک ڕوو بدات لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەسەڵاتی خۆجێی ڕۆژئاوا پێی کۆنتڕۆڵ نەکرێت ئەوە بۆ ئەوەی قەیرانەکان بە لاڕێدا بەرێت پەنا بۆ سووتاندنی بارەگای ئەنەکەسە دەبات، ئەمەیش جێگەی قبووڵکردنی ئێمە نییە و داوا دەکەین تۆمەتبارانی سووتاندنی بارەگای ئەنەکەسە بدرێنە دادگا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.