Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 00:52

کەشناسی عێراق: خۆڵبارین تا سبەی بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەو خۆڵبارینەی کە لە رۆژی 19ی ئەم مانگەوە ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری وڵاتی گرتووەتەوە، تا سبەی پێنجشەممە بەردەوام بێت.

لە دوێنێ سێشەممەوە خوڵبارین به‌شێكی زۆری شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی  گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە خوڵبارینەکە بەچڕی ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە کە تا دێت زیاد دەکات و مەودای بینین کەمبووەتەوە.

دەستەی ناوبراو ئاماژەی بەوەیشداوە، پێشبینی دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کەشوھەوا لە عێراق ئاسایی ببێتەوە.

پێشتر دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق بڵاوی کردبوویەوە کە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، خۆڵبارین  به‌شێكی زۆری شاره‌كان دەگرێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.