Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 00:52

گەشتەکانى فڕۆکەخانەى بەغدا راگیران

کوردستان TV
100%


بەهۆى خراپى رەوشى کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە ، فرۆکەخانەی بەغدا گەشتەکانى راگرت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20 ى 4 ى 2022،  له‌ راگه‌یاندراوێكدا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بڵاویکردەوە ، بەھۆی خراپی کەش و ھەوا و خۆڵبارینەوە کە ئاستی بینین گەیشتۆتە کەمتر لە 500 مەتر ، بریاردرا گەشتە ئاسمانییەکان ڕابگیرێن.

فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راشیده‌گه‌ێنێت، جوڵەی فڕۆکە و هاتن و چوون دەگەڕێتەوە دوای ئاسایی بونەوەی دۆخی کەش و ھەوا و کۆتاییھاتنی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.


له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا، دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەو خۆڵبارینەی کە لە رۆژی 19ی ئەم مانگەوە  شاره‌كانی  گرتووەتەوە، تا سبەی پێنجشەممە بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە خوڵبارینەکە بەچڕی ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە کە تا دێت زیاد دەکات و مەودای بینین کەمبووەتەوە.
دەستەی ناوبراو ئاماژەی بەوەیشداوە، پێشبینی دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کەشوھەوا لە عێراق ئاسایی ببێتەوە.
پێشتر دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق بڵاوی کردبوویەوە کە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، خۆڵبارین شاره‌كان دەگرێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.