مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن بەشداری لە گفتوگۆیەکی چاتام هاوسی كرد و سه‌باره‌ت به‌چه‌ند پرسێکی تایبەت بە هەرێم و عێراق.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ باس له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی بكه‌ین، ناوچه‌یه‌كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، كاتێکی زۆری ئێوه‌ی گرتووه و بووه‌ته رووداوێكی گرنگ له هه‌موو جیهاندا، رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نیا په‌یوه‌ست نین به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، به‌ڵكوه په‌یوه‌ندییان به سه‌رتاسه‌ری جیهانەوە هه‌یه. وه‌ك شه‌ڕی داعش، كۆچكردن، سته‌مكاری، ئێستا ئه‌گه‌رچی دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كه‌ن زیاتر خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ پێشهاتی دیكه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند: تا ئێستا كێشه بنچینه‌ییه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م به‌رده‌وامن، ئه‌و كێشانه وایانكردووه گه‌شه‌ی ناوچه‌كه بوه‌ستێت، هه‌ژاری، نادادی، نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه بكه‌ن، هه‌موویان نیشانه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشی و ناسه‌قامگیرییه‌ن.
ده‌قی گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاتام هاوس:
خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ باس له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی بكه‌ین، رووداوه‌كانی ناوچه‌كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، كاتێکی زۆری ئێوه‌ی گرتووه و بووه‌ته جێگه‌ی گرنگیپێدان له هه‌موو جیهان، رووداوه‌كانیش ته‌نیا په‌یوه‌ست نین به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به سه‌رتاسه‌ری جیهانەوە هه‌یه. وه‌ك شه‌ڕی داعش، كۆچكردن، سته‌مكاری، ئێستا ئه‌گه‌رچی دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كه‌ن زیاتر خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ پێشهاتی دیكه.
تا ئێستا كێشه بنچینه‌ییه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م به‌رده‌وامن، ئه‌و كێشانه وایانكردووه گه‌شه‌ی ناوچه‌كه بوه‌ستێت، هه‌ژاری، نادادی، نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه بكه‌ن، هه‌موویان هۆكاری ئه‌و جۆره نه‌خۆشی و ناسه‌قامگیرییه‌ن.
كێشه‌كان له ده‌ستپێكدا له دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌سته‌مبوون چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌وڵدراوه كۆمه‌ڵگه‌كان پێشبكه‌ون، له رووی ئاشتییه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێكان بگونجێن، ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌تانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، نابێت شه‌رم له‌وه بكه‌ین عێراق یه‌كێك نییه له وڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كان له داوی سایكس – پیكۆ، عێراق وڵاتێكی ئه‌سته‌مبووه بۆ به‌ڕێوه‌بردن، مه‌غۆله‌كان، پاشا‌كان، داگیركاران، هه‌موویان هه‌وڵیان داوه، ته‌نانه‌ت حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كانیش، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن. شه‌ش مانگ دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامیان نه‌بووه و وڵاته‌كه‌ش ئێستا له دووڕیان ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه چیرۆكێكی روونه له ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌بینین له‌لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه هه‌وڵده‌درێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان دروستبکردێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌لابنرێت، ئه‌وه‌ش راستییه‌كه‌یه كه ده‌بێت دانی پێدا بنێین، به‌شكردن و هاوبه‌شیكردنی ده‌سه‌ڵات به ئاسانی له عێراق به‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌و جۆره ئاكارانه‌ش، زۆر ده‌گمه‌نن كه نه‌ته‌وه‌یان پێ دروست ببێت.
له هه‌رێمی كوردستانیش ئێمه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه به‌مشێوه‌یه نییه، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه كراون له په‌رله‌مانی فیدراڵی، پێویستیان به چاودێری به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له هه‌ردوولاوه پێوه‌ی پابه‌ند بین، له زۆر دۆسیه به‌مشێوه‌یه نه‌بووه، هه‌موو مانگێك ناچاربووینه چاوه‌ڕوانی به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌مان بۆ بنێرن كه بۆمان ده‌ستنیشان كراوه، زۆرجاریش نیازپاكیان تێدا نییه بۆ ناردنی بڕه‌كه.
له 2004ه‌وه كه رێككه‌وتن كراوه، بودجه له كاتی خۆی نه‌گه‌یشتووه، چه‌ند مانگێكی كه‌مبووه كه ئه‌گه‌ر بۆ نموونه بودجه‌ی پێویست گه‌یشتبێت، چه‌ندین مانگیش هه‌ر نه‌گه‌یشتووه، ئه‌و رێككارانه‌شی رێگری ده‌كه‌ن له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن، ئه‌و بڕیارانه‌ی له دادگاش دراون، به ته‌واوه‌تی سیاسیین، له سه‌كۆیه‌ك دراون كه گوایه فیدراڵییه، ئێمه ده‌زانین كه یارییه هه‌رێمییه‌كان چۆن ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌زانین كێ له پشت ئه‌م هه‌وڵانه‌یه، عێراق بۆ خۆی له بری خۆی قسه ناكات، بڕیاردان له به‌غدا به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه، ئه‌و راستییه تاڵه‌ش به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای دوو ده‌یه له هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان و دروستكردنی دامه‌زراوه‌كان.
ئه‌و جۆره رێكارانه‌شی كه هه‌یه نه‌توانراوه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق دابین بكرێت، لێره‌دا كه وه‌ك كوردێك قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت ده‌نگی من بگاته ته‌واوی عێراقییه‌كان و هیوادارم بگات، ئێمه هه‌موومان ئه‌وه‌مان ده‌خواست له 2003 كه داهاتووێكی باشترمان هه‌بێت خۆمانی تێدا ببینینه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا ده‌بینین به‌مشێوه‌یه نییه، بۆیه ده‌بێت ئازایانه كێشه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
من به براكانم له ئه‌نبار و مووسڵ و نه‌جه‌ف و به‌عقوبه ده‌ڵێم، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كاره‌كان به جیاواز و ئاشتییانه ئه‌نجام بدرێن، ئه‌و تراژیدیانه‌ی له رابردوو روویاندا، ئه‌و ترس و تۆقاندنه‌ی له رابردوو هه‌بووه وه‌لا بنێین، ده‌بێت متمانه دروست بكه‌ین و هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك، پێویسته كار بكه‌ین بۆ خۆڕێبه‌ری و به‌ڕێوه‌بردنێك بتوانین گه‌شه‌ی پێبده‌ین.
سەرەڕای ئەوەی یەدەگ و داهاتێكی زۆری نەوت هەیە، كەچی هێشتا خەڵكی عێراق لە مافە بنچینەییەكان بێبەشن. باوەڕم وایە بۆ ئەوەی بتوانین وەك هاوەڵ بمێنینەوە، دەبێ كاریگەریی زیاترمان لەسەر كاروبارەكانمان و بڕیارەكانمان هەبێت. دەبێ هەموو لایەنەكان لە تەواوی ئەو ناوچانەی عێراق كە بوونە قوربانیی داعش، خۆیان خۆیان بەڕێوە ببەن. بینیمان مووسڵ و ڕومادی و زۆر ناوچەی سوننەنشینی دیكە، تەواو ناسەقامگیر بوون، ئێستا دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی بتوانن گەشە بكەن لە رووی ئابوورییەوە و متمانە دروست بكەنەوە.
ھەروەھا لە ئاستێکی دیکەشدا دەبێ هەوڵبدرێت ئەو پرۆسە سیاسییەی هەیە سەروەریی و سەربەخۆییەكی زیاتر بۆ عێراقییەكان دروست بكات. خەڵكانێكی زۆرباش پابەند بوون بەوەی گۆڕانكاریی ئەرێنی لە عیراق روو بدات، لە هەمان كاتدا دەبێ دان بەوەدا بنێین كە تەواوی هەوڵ و تێكۆشانەكان بەهەدەر چوون، شیعە و سوننە و مەسیحی و شەبەك و توركمان و ئێزدی و تەواوی پێكهاتەكانی دیكە، ئەوانەی لە كاتێك لە كاتەكاندا متمانەیان لەدەست داوە، لە 2022دا دەبینین تا ئێستاش دەبێ كار لەسەر دروستكردنەوەی متمانە لەنێوان تاكەكان بكەین. من دەمەوێ نیشانی تەواوی ئێوەی بەڕێزی بدەم كە لێرە ئامادەن، ئێمە نامانەوێت دەسەڵات لە بەغدا بسەنینەوە، یان دەستكاریكردنی سنوورەكان، بەڵام ناناوەندیكردنی بڕیارەكان (به لامه‌ركه‌زیه‌تكردنی بڕیاره‌كان) كارێكی گرنگە.
ئەگەر سیستمی عێراق كاری بكردایە، من ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە قسەم نەدەكرد. ئەم هەموو ساڵە و ئەو هەموو شێوازەی بەكار هێندراوە، كە خەڵكی عێراق شایانی بوون، سەركەوتوو نەبووە. ئێمە كە رەشنووسی دەستوورمان نووسی پاكێجێك بوو، هەمووان لەسەری هاوڕا بووین تا بە تەواوی جێبەجێ بكرێت، یەكێك لەو هۆكارانەی كە عێراق تا ئێستا بەو شێوەیە دەڕوات، ئەوەیە كە دەستوور بە تەواوی جێبەجێ نەكراوە، چونكە میكانیزمێك نەبووە بە تەواوی دەستوور جێبەجێ بكرێت. دەزانم لە هەرێمی كوردستانیش نیگەرانی هەیە، چەند خاڵێك لە دەستوور هەن كە بە هیچ شێوەیەك جێبەجێ نەكراون. ئەمە بۆ شیعە و سوننەكانیش راستە، دەبێت رێگەچارە بدۆزینەوە تا چارەسەری پرسەكە بكەین، كە چ جۆرە شێوازێک باشترین دەبێت؟ ئەمە شتێكە، دەبێت هەمووان لەسەری كۆك بین، شیعە و سوننە و كورد، تا هاوبەشییەك هەبێت.
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.