بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی بهرێوهبهری گشتی سامانی ئاژەڵ و فێتێرنەری پێشوازیکرد لە کۆمەلێک پزیشکانی فێتێرنەری لە سنوری پارێزگای سلێمانی،بۆ لەنزیکەوە گفتوگۆکردن و بەدواداچوون لە کێشە و گرفتەکانی بواری سامانی ئاژەڵی و فێتێرنەری لەسنوری پارێزگای سلێمانی .
لەهەمانکاتدا لەم کۆبونەوەیە جەختکرایەوە لە سەر هەژمارکردنی ماوەی ساڵانی خزمەتی ئەو پزیشکانەی فێتێرنەری،کە ساڵی رابردوو بەهەوڵ و پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بە دامەزراندنی هەمیشەیی پەسندکران.
بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان،کە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران هەموو هەوڵی خۆی بخاتەکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکاری پزیشکان لە پێناو هەژمارکردنی ماوەی ساڵانی خزمەتیاندا .
وهزارهتی كشتوكاڵ بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریەکانی پزیشکانی فێتێرنەری دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.