Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:49

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگاداری هاووڵاتییانی کردەوە کە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ئاسایین.

فڕۆکەخانەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر ئاسایین و بەردەوامن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ئەگەری تێکچوونی کەشوهەوا، بۆ هەر بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە گەشتەکانی ئەمڕۆ ئاگادارتان دەکەینەوە.

ئاگادارییەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەکاتێکدایە کە شەپۆڵێکی خۆڵبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆیەوە مەودوای بینین کەمبووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.