مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، لەگەڵ جێرەمی کوین وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا.
وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری بەرگری، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ درێژەدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا دەربڕی.
وێڕای سوپاسکردنی بەریتانیا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لەگەڵ بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد، لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایش وسەقامگیریی عێراق و ناوچەکە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.