کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە درەنگانی ئەمشەو چوارشەممە خۆڵبارین کۆتایی پێ دێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو خستەڕوو، ئاشکرای کرد کە ئەمشەو لە کاتەکانی درەنگانی شەو کۆتایی بەم شەپۆڵە تۆز و خۆڵە دیێت کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و بادینان، دواتر تاوەکو کاتەکانی بەیانی لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.
کەشناسی هەروەها ڕەوشی مەودای بینینی لەناوچە جیاجیاکان تاوەکو کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو دەخاتەڕوو کە بەمشێوەیە:
هەولێر 9 کیلۆمەتر
پیرمام 5 کیلۆمەتر
سلێمانی 8 کیلۆمەتر
چەمچەماڵ 6 کیلۆمەتر
دهۆک 5 کیلۆمەتر
زاخۆ 5 کیلۆمەتر
کەرکووک 3 کیلۆمەتر
دووز 6 کیلۆمەتر
خانەقین 5 کیلۆمەتر
شەمامک 9 کیلۆمەتر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.