Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 00:52

كەشناسی عێراق: پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو كەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە

تا ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوام بێت
کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو كەشوهەوا لە عێراق ئاسایی ببێتەوە.

دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكرێت ئەو خۆڵبارینەی كە لە رۆژی 19ی ئەم مانگەوە ناوچەكانی باكوور، ناوەڕاست و باشووری وڵاتی گرتووەتەوە، تا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوام بێت.
دەستەی ناوبراو ئاماژەی بەوەیشداوە، پێشبینی دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو كەشوهەوا لە عێراق ئاسایی ببێتەوە.
دوێنێ چوارشەممە خوڵبارینەكە بەچڕی ئەو ناوچانەی گرتەوە و مەودای بینینی كەمكردەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.