Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:49

د.محەمەد شوکری: سەردانی مه‌سرور بارزانی دەبێتە دەرفەتێک بۆ کۆمپانیا بەریتانییەکان لە ھەرێم وەبەرھێنان بکەن

کوردستان TV
100%


سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا زۆر گرنگە و دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی کۆمپانیا بەریتانییەکان بێن لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن، چونکە یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی حکوومەتی ھەرێم ئەوەیە لە ھەموو بوارەکاندا سوود لە ئەزموونی وڵاتان وەربگیرێت، یەکێک لەوانە وەبەرھێنانە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا زۆر گرنگە، چونکە بەریتانیا یەکێکە لە دەوڵەتە گەورەکان و بۆ ئابوورییش گرنگیی زۆری ھەیە، چونکە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ بەریتانیا باشە و تەوەرێکی سەردانەکەش وەبەرھێنانە و پێشتریش بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کاری کردووە و چەندین کارگەیان ھەیە و لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵاش کار دەکەن و ھیوادارین ئەم سەردانە ببێتە دەرفەتێک و وەبەرھێنانی زیاتر لە ھەرێمی کوردستان بکەن.

دکتۆر محەمەد شوکری  راشیگه‌یاندووه‌: ھیوادارین بەریتانیا لە بواری ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان ھاوکار بێت و وەبەرھێنان بکەن، چونکە ھەرێمی کوردستانیش لە ڕووی سیاسی و ئابووری و وەبەرھێنانیش لەسەر ئاستی جیھان وڵاتێکی کاریگەرە، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک تا زیاتر کار لە ھەرێمی کوردستان بکەن.

شوکری ڕوونیشی کردەوەته‌وه‌: یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و وەبەرھێنانەوە سوود لە توانای وڵاتان وەربگیرێت، بۆیە گرنگە سوود لە تواناکانیان وەربگرین و پێشتریش لە ڕێگەی ژووری بازرگانیی عێراق و بەریتانیا و ھەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆی زۆر کراوە و ھیوادارین کار بۆ ئەوە بکرێت کە لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنانی زیاتر بکرێت، چونکە ئەو سەردانەی سەرۆکی حکوومەت دەبێتە دەرفەتێک تا کۆمپانیا بەریتانییەکان بێن لە ھەرێم وەبەرھێنان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.