دوێنێ رووسیا بۆ یەكەمین جار مووشەكی كیشوەربڕی سارماتی تاقی كردەوە.
ماوەی چەند ساڵێكە پەرە بە موشەكی كیشوەربڕی سارماتی ڕووسی دەدرێت، تاقیكردنەوەكەشی شتێكی سەرسوڕهێنەر نیە بۆ ڕۆژئاوا، بەڵام لەكاتێكدایە كە گرژییەكی زۆری جیۆسیاسیی هەیە لەسەر جەنگەكەی ناو ئۆكرانیا.
ڤلادیمێر پۆتن،سەرۆكی رووسیا لە بارەی مووشەكەكەوە دەڵێت: موشەكە نوێیەكە بەرزترین تایبەتمەندی تەكتیكی و تەكنیكی هەیە و لە توانایدا هەیە بەسەر سەرجەم سیستمە بەرگرییە موشەكە مۆدێرنەكاندا زاڵ ببێت. وێنەی نییە لە جیهاندا و بۆ ماوەیەكی درێژخایەنیش هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
هەروەها سەرۆكی رووسیا گوتی: مووشەكەكە چەكێكی نموونەییە كە توانای شەڕكردنی هێزە چەكدارەكانمان پتەوتر دەكات، دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت لە دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ڕووسیا دژی هەر هەڕەشەیەكی دەرەكی.
گوتیشی: مووشەكی سارمات وا لە دوژمنان دەكات بەر لە هێرشكردنە سەر وڵاتەكەمان بیربكەنەوە
ژێدەر/ ڕۆیتەرز+ دەنگی ئەمریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.