Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:13

سوپای ئۆكراینا: تا ئێستا نزیكەی 21 هەزار سەربازی رووسیا كوژراون

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا زانیاری سەبارەت بە زیانەكانی سوپای رووسیا لە 24 شوبات تا 20 ی نیسان راگەیاند.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا  روونیكردۆتەوە كە لەوكاتەی سوپای رووسیا كە هێرشی كردووەتە سەر ئۆكراینا، 20 هەزار و 900 سەربازی كوژراوە.
هەروەها  171 فڕۆكە، 150 هێلێكۆپتەر و 815 تانك، دوو هەزار و 87 زرێپۆش، 391 تۆپهاوێژ، 136 مووشەكهاوێژ و 67 سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی تێكشكێندراوە.
سوپای ئۆكراینا  راشیگەیاندووە كە هێزەكانی رووسیا هەزار و 504 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، هەشت كەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا، 76 تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنی و 165 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لەدەستداوە.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە 25ی ئاداری رابردوودا بڵاوی كردەوە كە هەزار و 351 سەربازیان لە ئۆكراینا كوژراون.
ژێدەر / AA
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.