له گه‌ڕی سیی و سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، كاتژمێر10:30ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له دوو یاری رابردوو له خولی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانكفۆرت و له گه‌ڕی سیی و دووه‌می لالیگا له‌به‌رامبه‌ر كادێز له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی دۆڕا، بۆیه چاڤی و یاریزانانی تیپه‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌ڕه‌بووی ئه‌م دوو دۆڕانه بكهنهنهوهو ئه‌نجامێكی باش له‌به‌رامبه‌ر سۆسیداد تۆماربكه‌ن.
بارسا دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانی بۆ ئه‌م یاریه سازكرد به ئومێدی ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا له ته‌واوی نازناوه‌كان بێ ئومێد بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌می ماوه‌ته‌وه پارێزگاریكردنه له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی لالیگا.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا چاڤی رایگه‌یاند به‌راورد به یانه‌كانی فرانكفۆرت و كادێز یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد جیاوازه، ئه‌وان خاوه‌نی ڕاهێنه‌رێكی به‌ئه‌زموون و به‌توانان، بۆیه نابێ به‌ئاسانی سه‌یری ئه‌م یاریه بكرێت به‌تایبه‌تی كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆمان دایه، ڕاهێنه‌ره‌كه نه‌یشارده‌وه كه ریاڵ سۆسیداد چاوی له به‌ده‌ستهێنانی بلیتی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگه، بۆیه پێشبینی كرد یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و قورس و به‌هێز بێت.
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ریاڵ سۆسیداد یاری هه‌یه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.