لە هەفتەی سیی و سێیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە میوانداری یانەی گرانادای كرد، لەئەنجامدا، هەردوو یانە بێ گۆڵ یەكسان بوون.
لە یاریەكەدا یاریزانانی ئەتلەتیكۆ فشارێكی بەهێزیان خستبووە سەر گۆڵ میوانەكەیان و هەریەك لە یانیك كاراسكۆ و ئەنتوان گریزمان و لویس سوارێز چەندین دەرفەتیان لەدەستدا، لەو لاشەوە هێرشەكانی یاریزانانی گرانادا بۆ سەر گۆڵی ڕۆخی بلانكۆس بەرهەمی نەبوو و هەردوو تیپ بێ گۆڵ بەرامبەر بوون.
بەم ئەنجامەش ئەتلەتیكۆ مەدرید بە شێوەی كاتی سەركەوت بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی لالیگاو كۆی خاڵەكانی گەیاندە شەستویەك خاڵ، لەو لاشەوە گرانادا بە سیی خاڵ لە پلەی هەژدەمی ڕیزبەند دێت .
لهلالیگادا ئهتلهتیكۆ مهدرید و گرانادا یهكسانبوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.