Erbil 38°C دووشەممە 30 حوزەیران 20:51

له‌ پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر برایتۆن تۆماركرد

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەرسیتی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلتەرا سەركەوتنی لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی سییەمی خولەكە بەدەستهێناو بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی برایتۆنی میوانی بردەوە.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوسێدا، ڕیاز موحریزی جەزائیری گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد.
پاشان ناوەڕاستكاری ئینگلیزی، فیل فۆدێن گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی شەستوپێنج بەدەستهێنا، لە خولەكی هەشتاودووشدا، بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی سیتیزێنزی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.
 بەم بردنەوەش مان سیتی پارێزگاری لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان كردو كۆی خاڵەكانی گەیاندە حەفتاوحەوت خاڵ و بە جیاوازی خاڵێك لەپێش لیڤەرپولی نزیكترین ڕكابەری دێت، برایتۆنیش بە چل خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەند مایەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.