یانەی ئارسناڵ سەركەوتنێكی گرنگی لە یاری لوتكەو دێربی لەندەنی خولی ئینگلتەرا بەدەستهێناو لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی دواخراوی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولەكەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی چێڵسی میواندارو هاوشاریەكەی بردەوە.
یاریزانانی ئارسناڵ لە گۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەربوون و لە خولەكی سێزدەدا، یاریزان ئێدوارد نیكیتا گۆڵێكی بۆ تیپی تۆپچیەكان تۆماركرد، دوای چوار خولەكی دیكەش، تیمۆ ڤێرنێری ئەڵمانی گۆڵی بەرامبەری چێڵسی بەدەستهێنا، پاشان یاریزان ئێمیل سمیس ڕۆی گۆڵی دووەمی ئارسناڵی لە خولەكی بیستوحەوت تۆماركرد.
لەو لاشەوە سیزار ئەزپیلیكوێتای ئیسپانی گۆڵی دووەم و بەرامبەری چێڵسی لە خولەكی سیی و دوو بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتدا، ئێدوارد نیكیتا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی میوانەكانی تۆماركرد، لە دوایین خولەكەكانی یاریشدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئارسناڵ هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، یاریزان بوكایۆ ساكا گۆڵی چوارەمی گانارزی بەدەستهێناو سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپەكەی مسۆگەركر.
، بەم ئەنجامەش ئارسناڵ لە دوای سێ دۆڕانی لەسەریەك یەكەم یاری بردەوەو كۆی خاڵەكانی لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەكان گەیاندە پەنجاوحەوت خاڵ، چێڵسیش بە شەستودوو خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەند دێت.
ئارسناڵ سهركهوتنێكی گرنگی بهسهر چێڵسی تۆماركرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.