Erbil 38°C دووشەممە 30 حوزەیران 20:52

له‌خولی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌كی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سانجێرمانی پێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسا چوارەم سەركەوتنی لەسەریەكی بەدەستهێناو لە هەفتەی سیی و سێیەمی خولەكەو لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ئانجێی میوانداری بردەوە.
 لە خولەكی بیستوهەشتدا، كلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی لاوی پیی ئێس جی گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركرد، پاشان سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی گۆڵی دووەمی تیپە پاریسیەكەی لە دواساتەكانی گێمی یەكەم بەدەستهێناو ئەم گێمە بەم دوو گۆڵە بە سوودی پاریس سانجێرمان تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوحەوتدا، ماركینیۆسی بەڕازیلی گۆڵی سێیەمی میوانەكانی تۆماركرد، بەم بردنەوەش پاریس سانجێرمان هەنگاوێكی گرنگ لە مسۆگەركردنی نازناوی لیگاوەن نزیك بووەوەو كۆی خاڵەكانی لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان گەیاندە حەفتاوحەوت خاڵ و بە جیاوازی پازدە خاڵ لەپێش مارسیلیای نزیكترین ڕكابەری دێت، لەبەرامبەریشدا، ئانجێ‌ بە سیی و چوار خاڵ لە پلەی چواردەمی ڕیزبەند دایە -
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.