Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:30

باسكه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ماكابی تەل ئەبیبی ئیسڕائیلی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


یانەی ڕیال مەدرید سەركەوتنی لە یەكەم یاری خۆی لە قۆناغی چارەگی كۆتایی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپا بەدەستهێناو بە هەشتاوچوار خاڵ بەرامبەر بە حەفتاوچوار خاڵ لە یانەی ماكابی تەل ئەبیبی ئیسڕائیلی میوانی بردەوە.
 یاریەكە لە هۆڵی وینزیك سێنتەر لە مەدرید بەڕێوەچوو، یاریزانانی ڕیال ئاستێكی بەرزیان لە هەر چوار ماوەی ڕووبەڕوو بوونەوەكە پێشكەشكردو بە جیاوازی دە خاڵ سەركەوتنیان بەدەستهێنا، یاریزان فابیان كاوسیور ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی ڕیال مەدرید بینی و بیست خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، گوێرشۆن یابوسێلی هاوكارەكەشی پازدە خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەبەرامبەریشدا، یاریزان سكۆتی ویلبێكین بیست خاڵی بۆ ماكابی تەل ئەبیب تۆماركرد، سبەی شەو هەردوو تیپ جارێكی دیكەو لە دووەم یاری قۆناغی چارەگی كۆتایی خولەكەدا لە هەمان هۆڵ بەیەك دەگەن.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.