بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی بڵاوکردەوە.
به‌پێی پێشبینییه‌كانیش له‌م ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی پارێزگاكانیش لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئەو شەپۆلی تۆز و خۆڵەی شاره‌كانی گرتووەتەوە ئەمڕۆ كۆتایی پێ دێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بهوهشدهكاتـ، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پێنجشه‌ممه 21 - 4 - 2022:
هه‌ولێر 27 پله ، دهۆك 26 پله ، سلێمانی 27 پله ، هه‌ڵه‌بجه 29 پله ، كه‌ركوك 30 پله.
هه‌ینی 22 - 4 - 2022:
هه‌ولێر 29 پله ، دهۆك 27 پله ، سلێمانی 28 پله ، هه‌ڵه‌بجه 30 پله ، كه‌ركوك 32 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.