Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 10:22

وەزارەتى خوێندنى باڵا فۆڕمى (سکاڵا و پێشنیار) بەشێوەى ئۆنڵاین کارا دەکات

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فۆڕمى سکاڵا لەسەر وێبسایتى وەزارەت کارا دەکات و لە ئێستاوە لە ڕێگەى ئەم فۆرمەوە بە ئۆنلاین دەتوانن سکاڵا و داواکارى و پێشنیارەکانتان بۆ وەزارەت بنێرین و وەڵام بدرێنەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە پێناو باشتر ڕایکردنى کاروبارەکانى هاوڵاتیان و گەیاندنى سکاڵا و داواکارى و پێشنیازى (مامۆستایان، توێژەران، پسپۆڕان، قوتابیان/ خوێندکاران، فەرمانبەران و هاوڵاتیان) بە وەزارەتەکەمان ئەم فۆرمە بە شێوەیەکى ئۆنلاین دەخرێتە بەردەست و لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت دەنگتان بگات بەلایەنە پەیوەندارەکانى وەزارەت و لەوێشەوە بەپێى تایبەتمەندێتى بابەتەکە بەزوترین کات بەشێوەى فەرمى و بە ئۆنلاین وەڵام دەدرێنەوە. 
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: لە پۆرتاڵى وەزارەت لەسەر وێبسایتى حکومەتى هەرێمى کوردستان (gov.krd/mohe) لە بەشى (لینکە خێراکان) فۆڕمى سکاڵاو پێشنیار بەم ناونیشانەى خوارەوە لە ئێستادا دەخرێتە بەردەستتان بۆ ئەوەى بابەتەکانتان بگەیەنن.
بۆ گەیاندنى سکاڵاکانتان کلیک لەسەر ئەم لینکانەى خوارەوە بکە :

forms.gle/vxFGiiorrRG2H6BC7

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.