ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوو كاروانی هاوكاری لۆجیستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له دوو پارێزگای جیای عێراق كرانه ئامانج و ئۆتۆمبێله‌كانیان به بۆمبی چێنراو ته‌قێنرانه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئێواره پێش به‌ربانگ كاروانێكی هاوكارییه لۆجیستییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شاره‌دێی یوسفییه له سنووری پارێزگای به‌غدا به بۆمبی چێنراو كرایه ئامانج و ته‌قێنرایه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
به ئامانجكردنی كاروانی دووه‌می هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی تێپه‌ڕبوونیان بووه له نزیك پارێزگای دیوانییه، تیرۆریستان بۆمبێكی چێنراویان بۆیان داناوه و ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی باسه هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژیدا له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو ڕێك كه‌وتن ته‌واوی هێزه شه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق بكشێننه‌وه و ئه‌ركی داهاتوویان ته‌نیا ببێته ڕأوێژكاری و ڕأهێنان به هێزه‌كانی سوپای عێراق، به‌ڵام تا ئێستاش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كرێنه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.