ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندی ڕهبیزه سه‌ر به شارۆچكه‌ی ڕه‌شاد له باشووری شاری كه‌ركووك بووه و تێیدا هێزه‌كانی لیوای 45ی سوپای عێراق كراونه‌ته ئامانج.
هێزه‌كانی سوپای عێراق توانیویانه ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ببنه‌وه و ناچاری پاشه‌كشه‌یان بكه‌ن.
له هێرشه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی سه‌ربازانی سوپای عێراق نه‌بووه، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان سوتێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.