Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 08:35

فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دۆخی مووچەخۆران و خانەنشینانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دۆخی مووچەخۆران و خانەنشینان لە پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین ڕایگەیاند، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان له‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دۆخی مووچەخۆران و خانەنشینان لە پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین تێیدا ھاتووە "‎وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین لەبارەی دۆخی خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی و هەموو مانگێک بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی ناوخۆیی چەندین دیمەنی تراژیدی و خەمهێن دەبینین و لەم بابەتەدا بە تەنها بەنیگەرانییەک بێدەنگ نابین و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان له‌ نوێنه‌رایه‌تیکردنی گه‌لی كوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت."

‎لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختیشی کردۆتەوە کە "ئێمە ڕاستەوخۆ لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە ئیدارەی ناوخۆیی سلێمانی و حزبی خۆسەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین و نازانین خەڵکی مووچەخۆر و بەتەمەن گوناهیان چییە کە باجی گەمەی سیاسی ناشیرینی ئەوان بدەن."

‎فراکسیۆنەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "لێرەوە لایەنی پەکخەری پەرلەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەم دۆخەوە بەم هەموو وێنە تراژیدییە ویژدانیان نەجوڵێت بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و هۆکار و بەرپرس و کەمتەرخەمی ئەم کارە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، ئیدی هیچ مانەیەک بۆ وجودیان نامێنێت و نابێت پێیان بگوترێت نوێنەری خەڵک و به‌رپرسانی دۆخی ئه‌م سنووره‌ باجی بێباكیان ده‌ده‌ن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.