به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی خانه‌قین له پارێزگای دیاله بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 2 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و 3 تریش برینداربوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله بڵاویان كرده‌وه: ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك له نزیك گوندی عه‌لی سه‌باهی له شارۆچكه‌ی خانه‌قین بۆمبێكی چێنراو به چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئه‌م گونده ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجام دا 2 هاووڵاتی سڤیلی گونده‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و 3 تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: پێده‌چێت بۆمبه چێنراوه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش دانرابێته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه چالاكییه‌كانیان له سنووری پارێزگای دیاله زیادی كردووه.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی سوپا چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆل كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.