حكوومه‌تی تاڵیبان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی ده‌ستگیركردنی پلان داڕێژه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌زار شه‌ریفی ڕاگه‌یاند.
دوێنێ پێنجشه‌م له مزگه‌وتێكی مه‌زهه‌بی شیعه‌كان له شاری مه‌زار شه‌ریف له باكوری ئه‌فغانستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
حكوومه‌تی تاڵیبان ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانیان توانیویانه پلان داڕێژه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌ر دوێنێ پێنجشه‌م ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی له شاری مه‌زار شه‌ریف گرته‌ئه‌ستۆ و ئاشكرایان كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه‌یان له ڕێگه‌ی بردنه ژووره‌وه‌ی جه‌نتایه‌كی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجامدراوه.
حكوومه‌تی تاڵیبان ڕایگه‌یاندبوو كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 15ی تریش بریندار بوون، ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به‌هه‌مانشێوه له شاری مه‌زار شه‌ریف له مزگه‌وتێكی تری شیعه‌كان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر ڕوویدابوو و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی ببوونه قوربان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.