وه‌زیری دارایی عێراق له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ڕابردوودا حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و بۆ داهاتووش له‌م كاره‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
عه‌لی عه‌لاوی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو ڕێکخراوى بانکى نێودەوڵەتی و سندووقى نەختینەى نێودەوڵەتى له واشنتۆن له ئه‌مه‌ركا ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق پارساڵ به پێشكه‌شكردنی چه‌ند دهفعهیهك پاره هاوكاری پێشكه‌ش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد دوای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بووه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: بێگومان بۆ داهاتووش له‌م كاره و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردوام ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی حیساباتی نێوانیان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
بێگومان مه‌به‌ستی وه‌زیری دارایی له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان، ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی تایبه‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بووه كه پێشتر هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق ڕێككه‌وتنیان كردبوو تا ئه‌و كاته‌ی پرسی حساباتی دارایی نێوانیان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه مانگانه وه‌ك پشكی بودجه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.