Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 06:45

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: یارمەتی پێشمەرگە دەدەین بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی

کوردستان TV
100%


یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران ڕایگەیاند، یارمەتی پێشمەرگە دەدەین بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی.

جێنیفەر گاڤیتۆ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، لە هەموو ئاستەکاندا پەرە بەم پەیوەندییانەمان دەدەین.

ڕاشیگەیاند: یارمەتی پێشمەرگە دەدەین تاوەکوو سیستەمی بەرگری موشەكی هەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە دوایین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان لە 30 ئەیلوولی 2021، لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پرسی یەکڕیزی کورد و پەرەپپێدانی کەرتی گاز و وزەیان تاوتوێ کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.