Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 06:45

کونسوڵگەری بەریتانیا لە هەولێر: پێشوازیکردنی بەریتانیا لە مەسرور بارزانی زۆر نایاب بوو

کوردستان TV
100%

کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی  ڕایگەیاند کە پێشوازیکردنی بەریتانیا لە مەسرور بارزانی زۆر نایاب بوو.

کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا جەختی کردۆتەوە کە بەریتانیا و ھەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندی نزیکیان هەیە لە بوارەکانی پەروەردە، ئاسایش، تەندروستی و زۆر زیاتر.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پێشوازیکردن لە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ شانشینی یەکگرتوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەم بوارانە زۆر نایاب بوو.

سەرۆکی حکوومەت ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی و بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەوە بەگەرمی پێشوازی لێ کراوە.

هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کواسی کوارتینگ، وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا،  لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و چەندین سەرکردەی دیکەی وڵاتەکە کۆبووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.