Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 00:52

عێراق گازی شل لە قەتەڕ دەکڕێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی عێراق لە پلانیدایە لە مانگی داهاتووەوە گرێبەستێک لەگەڵ قەتەر واژۆ بکات بۆ ئەوەی بەشێک لە پێداویستییەکانی وڵاتەکەی بە گاز لەو وڵاتەوە دابین بکات.

عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق ئاماژەی داوە کڕینی گازی شل لە قەتەرەوە یارمەتی حکوومەتی عێراق دەدات تا جێگرەوەیەک بۆ ئەو گازە بدۆزێتەوە کە لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات. ئەو ئاماژەی داوە عێراق پێویستییەکی خێرای بە گازی سروشتی هەیە و بۆیەش هانای بۆ بەستنی گرێبەستی نوێ بردووە.

 بە گوتەی وەزیری کارەبای عێراق کۆمپانیای ئەمەریکی ئەکسێت ئینیرجی کەشتییەک دەخاتە خزمەتی عێراق بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو گازە لە قەتەرەوە بۆ عێراق بگوازێتەوە. عێراق بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا نەیتوانیوە لە کاتی خۆیدا پارەی گاز بە ئێران بدات و بۆیەش لە بانکێکی عێراق پارێزراوە و بۆ هەندێک مەبەستی مرۆیی، ئێران بۆی هه‌یە سوود لەو پارەیە وەربگرێت.

 جێی باسه‌، دۆزینەوەی ئەڵته‌رناتیڤێک بۆ گازی ئێران لە لایەن حکوومەتی عێراق زیان بە داهاتی ئێران دەگەیەنێت و دەمێکە ئێرانییەکان هۆشدارییان لەوە دابوو بازاڕی عێراق لەدەست بدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.